خۆزگای

خۆزگا ئه‌بوومه وه‌ک په‌پووله،بێمه ناوى ماڵه‌که‌ت
لێت بپرسم،چۆنه ئه‌ی گوڵ،کار و بار و حاڵه‌که‌ت
بێ بۆ مێمانى شه‌وێ،با چاو خه‌مه ناو چاوه‌که‌ت
تێر و پڕ،تواشا بکه‌م،ڕۆخسارى جوان و خاڵه‌که‌ت
زۆر به‌ئاواتم که ڕۆژێ،بێت و زۆڵفت شانه‌که‌م
قژ زه‌ریف و زۆرشیرین و پێچپێچ و کاڵه‌که‌ت
چه‌ن خوه‌شه کاتێ که تى،بۆ سه‌ر قه‌رار،هه‌روه‌ک ته‌بیب
جا له دووره‌و ئه‌ژنه‌وم،ده‌نگى خڕه‌ی،خڕخاڵهکهت
چه‌ن شیرینه ئه‌و لیباسهکوردیه،ئه‌یکه‌یته به‌ر
خوه‌م به قۆربان قامه‌ت و،گیرهیزهریف،به‌ر شاڵه‌که‌ت
کاش ئه‌بوویت،ئه‌وکاته وا،بۆتۆ ئه‌گیرێ چاوه‌که‌م
پاک بکه‌ی فرمیسکیچاوم،خوه‌ت به گوڵدهسماڵهکهت
ڕاسى،ماگه ئه‌و گوڵهژاڵه،که سه‌ندم بۆت،عه‌زیز؟!
تا به جێ ئاو،خوه‌م به فرمیسک،پڕ بکه‌م،پایژاڵهکهت
هه‌روه‌کوو یۆسف له زیندان،خوه‌م ئه‌وینم دوور له تۆ
بێ ئه‌سیرى خوه‌ت بوێنه،نازه‌نین،ناو چاڵه‌که‌ت
ها له به‌رچاوم هه‌میشه،عهکسیجوان و نازه‌که‌ت
ماگه داخۆم،عه‌کسى من،وا بوو له ناوى هاڵهکهت؟!
بێ بۆ لام نازاره‌که‌م،ڕۆژێ،له که‌س په‌روا مه‌که
جا بنه ناو دهستیمن،ده‌ستت،که بگرم فاڵهکهت
هه‌روه‌کوو جاران،که بوویت دڵسۆز و یار و هاوده‌مم
بێ بپرسه حاڵ و ئه‌حواڵ،”نادر”ه ژین تاڵه‌که‌ت

Earn passive income this month—become an affiliate partner and get paid!
https://shorturl.fm/1Kh3T