عشق مه‌جازی

فکر و زکرى من،هه‌ر قه‌بووڵ ناوێ * هه‌م دڵ،هه‌م دینم،داگه بۆ چاوێ
تا تێته بیرم،تا یادى ئه‌که‌م * ڕێکعهت نوێژه‌کان،زوو قاتى ئه‌که‌م
ئه‌ونه بۆى گیریام،له ناو نوێژه‌کان * منیش چوومه ناو،خێڵیکوێرهکان
من زیاتر لهخوهم،به ئه‌و فکر ئه‌که‌م * هه‌ر بیرى ئه‌که‌م،له‌وه‌خت زکرهکهم
خوه‌شم ناى بێئهو،ئیتر له‌م ژینه * دینى من ئه‌وه،مه‌یژن بێدینه!
منى ئه‌سیر کرد،عیشقێک مه‌جازى * بووگین به داخه‌و،دووخه‌ت مهوازى
به شه‌وق دیه‌ن ئه‌و،ههلئهسم له خه‌و * ته‌نیا ئاوات و،دڵخوهشیم،هه‌ر ئه‌و
شه‌و به یادى ئه‌و،سه‌ر خوه‌م ئهنمهوه * ئاواتى دڵم،ته‌نیا هه‌ر ئه‌وه
فکر و خه‌یاڵم،ڕۆژ و شه‌و ئه‌وه * جیا له من عیشقى،هه‌ر ناوێته‌وه
دڵیکم بوو من،دام به یاره‌که‌م * هه‌ر بیر ئه‌و ئه‌کات،دڵ سهدپارهکهم
دڵ “نادر” بیئه‌و،ئه‌نبارى غه‌مه * شه‌هید بم بۆ ئه‌و،هێشتا هه‌ر که‌مه

Join forces with us and profit from every click!
https://shorturl.fm/xM2YX