خۆزگای

خۆزگا ئه‌بوومه وه‌ک په‌پووله،بێمه ناوى ماڵه‌که‌ت
لێت بپرسم،چۆنه ئه‌ی گوڵ،كار و بار و حاڵه‌که‌ت
بێ بۆ مێمانى شه‌وێ،با چاو خه‌مه ناو چاوه‌که‌ت
تێر و پڕ،تواشا بكه‌م،ڕۆخسارى جوان و خاڵه‌که‌ت
زۆر به‌ئاواتم كه ڕۆژێ،بێت و زۆڵفت شانه‌که‌م
قژ زه‌ريف و زۆرشيرين و پێچپێچ و كاڵهکهت
چه‌ن خوه‌شه كاتێ كه تى،بۆ سه‌ر قه‌رار،هه‌روه‌ک تهبيب
جا له دووره‌و ئه‌ژنه‌وم،ده‌نگى خڕه‌ی،خڕخاڵهکهت
چه‌ن شيرينه ئه‌و ليباسهکوردیه،ئه‌یكه‌یته به‌ر
خوه‌م به قۆربان قامه‌ت و،گيرهیزهريف،به‌ر شاڵه‌که‌ت
كاش ئهبوويت،ئه‌وكاته وا،بۆتۆ ئه‌گيرێ چاوه‌که‌م
پاك بكه‌ی فرميسكیچاوم،خوه‌ت به گوڵدهسماڵهکهت
ڕاسى،ماگه ئه‌و گوڵهژاڵه،كه سه‌ندم بۆت،عه‌زيز؟!
تا به جێ ئاو،خوه‌م به فرميسك،پڕ بكه‌م،پایژاڵهکهت
هه‌روه‌کوو يۆسف له زيندان،خوه‌م ئهوينم دوور له تۆ
بێ ئه‌سيرى خوه‌ت بوێنه،نازه‌نين،ناو چاڵه‌که‌ت
ها له به‌رچاوم هه‌ميشه،عهکسیجوان و نازه‌که‌ت
ماگه داخۆم،عه‌کسى من،وا بوو له ناوى هاڵهکهت؟!
بێ بۆ لام نازاره‌که‌م،ڕۆژێ،له كه‌س په‌روا مه‌که
جا بنه ناو دهستیمن،ده‌ستت،كه بگرم فاڵهکهت
هه‌روه‌کوو جاران،كه بوويت دڵسۆز و يار و هاوده‌مم
بێ بپرسه حاڵ و ئه‌حواڵ،”نادر”ه ژين تاڵه‌که‌ت

Earn passive income this month—become an affiliate partner and get paid!
https://shorturl.fm/1Kh3T