ده‌رده‌دارم

بێ ده‌رمانم بكه،من ده‌رده‌دارم * شهفاكهى من،به ده‌ستى تۆيه يارم
له دوورى چاوى مه‌ستى تۆ،خۆمارم * بۆ ناپرسێ له رٍهنجێ بێ شۆمارم؟!
نه‌وى،بۆچيمه بێ تۆ،ئه‌م دوو چاوه * دوو چاوم حه‌ز ئه‌كا،به‌و زۆڵفه خاوه
خۆ تاوێ ناكهفێ،ناوت له زوانم * ئيدامهى ژينم بێ تۆ،كه‌ى توانم؟!
له بانى قه‌لبى من،حه‌ك بووگه ناوت * بێ تا پێشكه‌ش بكه‌م،گيانم به چاوت
له بير‌ى تۆم،به قۆرعان،من هه‌ميشه * بێ وه‌ك جاران،له پاڵم دابنيشه
به‌هارى من،گه‌ڵارێزانه بێ تۆ * بۆ ئه‌و دۆنيا،سه‌فه‌ر،ئاسانه بێ تۆ
تۆ جوانى،وه‌ك گوڵ و،من به‌رگ خه‌زانم * په‌ژاره و مهينهتى خوه‌م،خوه‌م ئه‌زانم
له دووريت،رٍهنجێ عشقم زۆر چهشيگه * ئه‌وينى تۆ،له دڵما،دڵخوهشيكه
تهمارى هاتنى تۆم،تا كه ئه‌مرم * دووباره بێ عه‌زيزم،با كه نه‌مرم
دڵى “نادر” مه‌كه تۆ،ئه‌ونه ئازار * منيش خوايكم هه‌يه،ئه‌ى يارى نازار

Earn passive income this month—become an affiliate partner and get paid!
Refer friends, collect commissions—sign up now!