یه‌کجار شیرینه

یه‌کجار شيرينه،ڕۆخ وه‌ک مانگه‌که‌ی * ئاشق له پا خات،تير بڕژانگهکهی
درگاى دڵ منى،به ناز كرده باز * سهوزهینازهنين،زه‌ريف،زۆر به‌ناز
دڵى له‌من سه‌ند،زۆڵفه خاوه‌که‌ی * بڕژانگ درێژ و،ڕهشیچاوهکهی
گۆناكهی سووره،هه‌روه‌ک سێفهسوور * دێق ئه‌که‌م به‌خوا،گه‌ر بێت له من دوور
ده‌مى وه‌ک خۆنچه،سووره،له ڕه‌نگ گوڵ * ده‌نگى خوهشترله،هه‌زار و بۆڵبۆڵ
چه‌نێ به‌نازه،ڕێگهڕوونهکهی * له ڕه‌نگ خوێن عاشق،لاك ناخوونهکهی
ئهلفقامهتى،به به‌رزى چنار * ئه‌و دایه خه‌فه‌ت،له ژين من كنار
یه‌کباره بردى،دڵ بهسهزوانم * هه‌رچه‌ن كه پيرم،به ياد ئه‌و،جوانم
ساده و سهميمى،زۆر بێڕيایه * شه‌رم و حهیاكهی،حۆسنێك جيایه
تهمارم كه بێت،بنيشێته لام * بێژم عهزيزمى،عه‌زيز،وه‌سسه‌لام
ياڕهب نه‌سێنى،دڵبه‌ر له “نادر” * بو خاتر غه‌وسم،شێخ عه‌بدۆلقادر

Join forces with us and profit from every click!
Your network, your earnings—apply to our affiliate program now!
Turn referrals into revenue—sign up for our affiliate program today!
https://shorturl.fm/GDUWo
https://shorturl.fm/iODP6