سنه‌ی شیرین

دۆڕ و گه‌وهه‌ره،خاکى شاره‌که‌م * دوورى له شارم،نام چۆن چاره که‌م!
له لام زیندانه،هه‌ر شار،غه‌یر سنه *هه‌ر ته‌نیا سنه،ئاوات ژین منه
ته‌قدیر،زه‌مانه،ئاوارهمى کرد * دوورى له شارم،بێچارهمى کرد
خاکی زێڕینه،سنهجوانهکهم * ناوى،هه‌میشه،له سه‌ر زوانهکهم
دڵ ها له کورسان،خوه‌م هه‌م له غۆربه‌ت * خاکێ شاره‌که‌م،لایق بۆ تۆربه‌ت
له دوورى کورسان،چاوپڕ له باران * دێهاتى کورسان،خوه‌شتر له تاران
سنه‌ی سه‌ربه‌رزم،شیرینه له لام * گهڵازهردێکى،به گوڵزارێ نام
وه‌ک کانی شه‌فا،کوا ئیتر ئاوێ * زۆر تاسه‌ی ئه‌که‌م،تاوێ نه تاوێ
ئه‌ترسم دێق که‌م،دوور له شاره‌که‌م * ئه‌م و ئه‌و بموهن،بۆ دیاره‌که‌م
ئه‌گه‌ر کوشتمى،ڕه‌نج بێ ئهنازهم * له خاکێ سنه،ده‌فن که‌ن جه‌نازه‌م
“نادر” له خواى خوه‌ی،هه‌ر داوا ئه‌کات *له کورده‌وارى،به‌ڵا ڕوو نه‌کات
