یه‌کجار شیرینه

یه‌کجار شیرینه،ڕۆخ وه‌ک مانگه‌که‌ی * ئاشق له پا خات،تیر بڕژانگهکهی
درگاى دڵ منى،به ناز کرده باز * سهوزهینازهنین،زه‌ریف،زۆر به‌ناز
دڵى له‌من سه‌ند،زۆڵفه خاوه‌که‌ی * بڕژانگ درێژ و،ڕهشیچاوهکهی
گۆناکهی سووره،هه‌روه‌ک سێفهسوور * دێق ئه‌که‌م به‌خوا،گه‌ر بێت له من دوور
ده‌مى وه‌ک خۆنچه،سووره،له ڕه‌نگ گوڵ * ده‌نگى خوهشترله،هه‌زار و بۆڵبۆڵ
چه‌نێ به‌نازه،ڕێگهڕوونهکهی * له ڕه‌نگ خوێن عاشق،لاک ناخوونهکهی
ئهلفقامهتى،به به‌رزى چنار * ئه‌و دایه خه‌فه‌ت،له ژین من کنار
یه‌کباره بردى،دڵ بهسهزوانم * هه‌رچه‌ن که پیرم،به یاد ئه‌و،جوانم
ساده و سه‌میمى،زۆر بێڕیایه * شه‌رم و حهیاکهی،حۆسنێک جیایه
تهمارم که بێت،بنیشێته لام * بێژم عهزیزمى،عه‌زیز،وه‌سسه‌لام
یاڕه‌ب نه‌سێنى،دڵبه‌ر له “نادر” * بو خاتر غه‌وسم،شێخ عه‌بدۆلقادر

Join forces with us and profit from every click!
Your network, your earnings—apply to our affiliate program now!
Turn referrals into revenue—sign up for our affiliate program today!
https://shorturl.fm/GDUWo
https://shorturl.fm/iODP6