مه‌حشه‌ری کۆبرا

مهحشهریکۆبرا،عه‌زیز،به‌رپا مه‌که * مه‌مکوژه و،زیندووم وه‌کوو،عیسا مه‌که
دڵ له ناو سینه،نه‌ما،بردوویه دز * کارى تۆیه دڵبه‌رم،حاشا مه‌که
ناگرم به‌رگه‌ی جهفاى تۆ،نازه‌نین * ئه‌م هه‌موو جه‌ور و جه‌فا،ته‌کما مه‌که
وه‌ختێ تێم و تێمبهدهورتا،دهرئهچى * لێم مه‌که دوورى عه‌زیزم،ڕا مه‌که
ئه‌ی قه‌زاى چاوت،له چاوى من که‌فێ * شێتى خوه‌ت زیاتر له‌مه،شه‌یدا مه‌که
بووگمه مهجنوونیدووچاوت،چاوه‌که‌م * بێوهفائیتۆ وه‌کوو،له‌یلا مه‌که
ئه‌ی به قۆربانى دووچاوی مه‌ستی تۆ * ڕۆژى من تاریک وه‌کوو،یه‌ڵدا مه‌که
بووگه ئاواتم که بیته،ماڵه‌که‌م * بێ بۆ ماڵم،یهکشهوێ،په‌روا مه‌که
بیخه ناو چاوم،دووچاوت،دیدهمهس * غه‌یر له چاوانت شه‌راو،بوم دامه‌که
ئهمکوژى به‌م گشته نازه،وه‌ک جه‌لاو * حۆکمى مه‌رگى من به‌ناز،ئیمزا مه‌که
که‌م جه‌فا که نازه‌نینم،ئهمکوژى * قهتلى “نادر”، ناپه‌سه‌نده،وا مه‌که

Start earning on every sale—become our affiliate partner today!
https://shorturl.fm/VHjJJ
https://shorturl.fm/JiXnY