ده‌رده‌دارم

بێ ده‌رمانم بکه،من ده‌رده‌دارم * شهفاکهى من،به ده‌ستى تۆیه یارم
له دوورى چاوى مه‌ستى تۆ،خۆمارم * بۆ ناپرسێ له رٍهنجێ بێ شۆمارم؟!
نه‌وى،بۆچیمه بێ تۆ،ئه‌م دوو چاوه * دوو چاوم حه‌ز ئه‌کا،به‌و زۆڵفه خاوه
خۆ تاوێ ناکهفێ،ناوت له زوانم * ئیدامه‌ى ژینم بێ تۆ،که‌ى توانم؟!
له بانى قه‌لبى من،حه‌ک بووگه ناوت * بێ تا پێشکه‌ش بکه‌م،گیانم به چاوت
له بیرى تۆم،به قۆرعان،من هه‌میشه * بێ وه‌ک جاران،له پاڵم دابنیشه
به‌هارى من،گه‌ڵارێزانه بێ تۆ * بۆ ئه‌و دۆنیا،سه‌فه‌ر،ئاسانه بێ تۆ
تۆ جوانى،وه‌ک گوڵ و،من به‌رگ خه‌زانم * په‌ژاره و مه‌ینه‌تى خوه‌م،خوه‌م ئه‌زانم
له دووریت،رٍهنجێ عشقم زۆر چهشیگه * ئه‌وینى تۆ،له دڵما،دڵخوهشیکه
تهمارى هاتنى تۆم،تا که ئه‌مرم * دووباره بێ عه‌زیزم،با که نه‌مرم
دڵى “نادر” مه‌که تۆ،ئه‌ونه ئازار * منیش خوایکم هه‌یه،ئه‌ى یارى نازار

Earn passive income this month—become an affiliate partner and get paid!
Refer friends, collect commissions—sign up now!