به‌هه‌شت

به‌هه‌شتم بۆچیه،بێ‌تۆ به قۆربان؟ * ئه‌گه‌رچى هاتگه،وه‌سفى له قۆرعان!
به‌هه‌شت ئه‌و جێگه‌یه،زۆڵفت بكه‌م ناز * بكه‌ی پملكهت به خاتر عاشقت،باز
به‌هه‌شت ئه‌و خهڵوهتهس،نازت بوينم * قژ و زۆڵفیدرێژ،بازت بوينم
زهريفتر له گوڵى،باخان و ده‌شتى * شيرينتر له كچى،تاران و ڕهشتى
تۆ شيرينتر له گشت،حوورى به‌هه‌شتى * دووچاره چاوى من،بێ‌تۆ به نهشتى!
به‌هه‌شت ماڵى تۆه،نازارهکهیمن * كه‌مێ كهمکه،تۆ خوا،ئازاره‌که‌ی من
جه‌حانم،يانێ دوورى تۆ،نه‌بوونت * نهوينێ چاوه‌کانم،ڕێگهڕوونت
تۆ بووگيته بۆتى من،ئه‌تپه‌ره‌ستم * هه‌ژار و بێكه‌سم من،بگره ده‌ستم
به قۆربانیتۆ بم،خوه‌ش قه‌دد و قامه‌ت * مه‌که ناز و،مه‌که به‌رپا،قيامه‌ت
دڵم داگه به تۆ،ئه‌ی دڵڕوباكهم * به غه‌یر بۆتۆ،بۆكه‌س،من سجده ناكه‌م
به‌هه‌شت،ئه‌و جێگه‌یه،تۆ بى له ئێنا * دڵى “نادر” ،كهسێتر،غهیرتۆ،ڕێ نا

Maximize your earnings with top-tier offers—apply now!
https://shorturl.fm/f85oS