سنه‌ی شیرین

دۆڕ و گه‌وهه‌ره،خاكى شاره‌که‌م * دوورى له شارم،نام چۆن چاره كه‌م!
له لام زيندانه،هه‌ر شار،غه‌یر سنه *هه‌ر ته‌نيا سنه،ئاوات ژين منه
تهقدير،زه‌مانه،ئاوارهمى كرد * دوورى له شارم،بێچارهمى كرد
خاكی زێڕينه،سنهجوانهکهم * ناوى،هه‌ميشه،له سه‌ر زوانهکهم
دڵ ها له كورسان،خوه‌م هه‌م له غۆربه‌ت * خاكێ شاره‌که‌م،لايق بۆ تۆربه‌ت
له دوورى كورسان،چاوپڕ له باران * دێهاتى كورسان،خوه‌شتر له تاران
سنه‌ی سه‌ربه‌رزم،شيرينه له لام * گهڵازهردێكى،به گوڵزارێ نام
وه‌ک كانی شه‌فا،كوا ئيتر ئاوێ * زۆر تاسه‌ی ئه‌که‌م،تاوێ نه تاوێ
ئه‌ترسم دێق كه‌م،دوور له شاره‌که‌م * ئه‌م و ئه‌و بموهن،بۆ ديارهکهم
ئه‌گه‌ر كوشتمى،ڕه‌نج بێ ئهنازهم * له خاكێ سنه،ده‌فن كه‌ن جه‌نازه‌م
“نادر” له خواى خوه‌ی،هه‌ر داوا ئه‌کات *له كورده‌وارى،به‌ڵا ڕوو نه‌کات
