سنه‌ی سه‌ربه‌رز

ئه‌ى سنه‌ى سه‌ربه‌رز و شیرین،شاره‌که‌م * من به خاکى تۆ برینم چاره‌که‌م
خاکى پاکت سۆرمهیه بۆ چاوى من * ئه‌ى بهسهزوان شاره زۆر نازاره‌که‌م
تۆ به لایک و ئه‌م هه‌موو شاره به‌لایک * تۆ هه‌لۆرک ژینمى،گههوارهکهم
ناوى جوانت قاو ئه‌که‌م،من هه‌ر له دوور * بژنهوى شایه‌د سنه،هاواره‌که‌م
تۆ به‌لامه‌و زۆر عه‌زیزى،وه‌ک دووچاو * هه‌ر له دووره‌و،سڵام له تۆ سه‌د باره‌که‌م
شاخ و داخ و باخ و بێسانت،سنه * بۆم به‌هه‌شته و جه‌ننه‌ته و گوڵزاره‌که‌م
تۆ به‌هه‌شتى،شارى شیرینى سنه * تۆ بمێنه،من دڵم بۆت پاره‌که‌م
ئاوى بان کانى شه‌فات،هه‌ر وشک نه‌وێ * چۆن شهفایه بۆ دڵه بێچاره‌که‌م
من له غۆربه‌ت،زۆر پهرێشم دوور له تۆ * هه‌ر ئه‌کا تاسه‌ت،دڵه ئاواره‌که‌م
ناوى تۆ تهسکینه بۆ زامى دڵم * بۆت په‌رێشانه،دڵه غهمبارهکهم
من له تاسه‌ت،هه‌ر ئه‌وینم تۆ له خه‌و * هه‌م به ڕۆژ و هه‌م شه‌وانى تارهکهم
من له دڵ،تاسه‌ت به‌ده‌ر ناکه‌م سنه * چۆن ئه‌وێ ئاخر عه‌زیز،ئه‌م کاره که‌م؟!
چاوه‌که‌م ڕۆشن به دیدارى تۆه * شارى شیرین،ئه‌ى گوڵه بێخارهکهم
من ئه‌گه‌ر ماگم نه‌مردم،دوور له تۆ * تۆ مه‌که لۆمه‌ى دڵه بێعارهکهم
شه‌رته غه‌یر بۆ تۆ،بۆ که‌س،سه‌ر خه‌م نه‌که‌م * ئه‌تپه‌ره‌ستم،شاره‌که‌م،سالارهکهم
هه‌ر که بیکا،خهومهتى تۆ،ئه‌ى سنه * ئه‌و ئه‌وێته،ره‌هبه‌ر و سه‌رداره‌که‌م
به‌رقه‌رار بێ،تا هه‌میشه،په‌رچه‌مت * شارى شیرینى من و دڵداره‌که‌م
تێمه‌وه ڕۆژێ بۆ لاى تۆ،ئه‌ى سنه * تا شیرین بێ،ژینى زۆر نابارهکهم
ڕۆژى کۆچم،شاره‌که‌م،هه‌ر وه‌خت بگه‌ی * ئه‌وده‌مه ده‌س خالقه ڕهحمارهکهم
مشتێ خاکى تۆ ئه‌وه‌م،ئه‌و ڕۆژه وا * له‌م ژیانه پاک ئه‌وێ،ئاسارهکهم
هه‌ر بژى،چۆن خۆشه‌ویسى “نادر”ی * من فیداى تۆ کا،سنه،دادارهکهم
